جهژنا جهمايێ ل ههموو خويشك و برايێن مه يێن ئێزدى ل كوردستانێ و ل ههر دهرهكا جيهانێ بن، ب گهرمى و ژ دل پيرۆز دكهم،
مانگ: تشرینی یهكهم 2021
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەنجومەنی کاروباری بازرگانی رووسیا – عێراق سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە رووسیای فیدراڵ کرد
لە بەرواری ۲٠۲۱/۱٠/۱ کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بەڕێز دانەر ئەبوبەکر لە ئۆفیسی نوێنەرایەتیپێشوازی لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەنجومەنی رووسیا – عێراق بەڕێز ماکسیم ئەلیکساندەر مالیارچوک کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆیچڕوپڕ کرا لەسەر چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا، هەروەها بیروڕاش ئاڵوگۆڕکرالەسەر چەند بوارێکی هەنوکەی و گرینگی بازرگانی نێوان هەردوو لایەن، وە چەندین داواکاری و پێشنیاری بازرگانان و کۆمپانیاکانیهەرێمی کوردستان خرانە بەردەستی ئەنجومەنی ناوبراو بە مەبەستی کارکردن لەسەریان و ئاسانکاری کرد بۆ بازرگانانی هەرێمیکوردستان لەگەڵ بازرگانانی رووسیای فیدراڵ. لە کۆتای دیدارەکەدا ڕێکەوتین لە کاتێکی گونجاوی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و بە چاوی خۆیان پێویستیەکان و حەزوئارەزووی بازار و بازرگانانی هەرێمی کوردستان بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو وەڵاتە ببینن. شایەنی باسە نوێنەرایەتی حکومەی هەرێمی کوردستان لە رووسیا لە کاتی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی ئەنجومەنی کاروباری رووسیا – عێراق کە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی رووسیای فیدراڵ بەڕێوەچوو ئامادەبوو، وە لە کاتی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ بەڕێز یوری باریسۆڤ جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیای فیدراڵ و سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی کاروباری ئابووری و بزنسی رووسیا و عێراق، هەردوو لایەن ڕێکەوتین بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیاو ئەنجومەنی کاروباری بازرگانی رووسیا ـ عێراق، هەروەها رێکخستنی دیداری بەردەوام لە نێوان هەردوو لاماندا.