بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەنجومەنی کاروباری بازرگانی رووسیا – عێراق سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە رووسیای فیدراڵ کرد

  لە بەرواری ۲٠۲۱/۱٠/۱ کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بەڕێز دانەر ئەبوبەکر لە ئۆفیسی نوێنەرایەتیپێشوازی لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەنجومەنی رووسیا – عێراق بەڕێز ماکسیم ئەلیکساندەر مالیارچوک کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆیچڕوپڕ کرا لەسەر چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا، هەروەها بیروڕاش ئاڵوگۆڕکرالەسەر چەند بوارێکی هەنوکەی و گرینگی بازرگانی نێوان هەردوو لایەن، وە چەندین داواکاری و پێشنیاری بازرگانان و کۆمپانیاکانیهەرێمی کوردستان خرانە بەردەستی ئەنجومەنی ناوبراو بە مەبەستی کارکردن لەسەریان و ئاسانکاری کرد بۆ بازرگانانی هەرێمیکوردستان لەگەڵ بازرگانانی رووسیای فیدراڵ.  لە کۆتای دیدارەکەدا ڕێکەوتین لە کاتێکی گونجاوی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و بە چاوی خۆیان پێویستیەکان و حەزوئارەزووی بازار و بازرگانانی هەرێمی کوردستان بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو وەڵاتە ببینن. شایەنی باسە نوێنەرایەتی حکومەی هەرێمی کوردستان لە رووسیا لە کاتی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی ئەنجومەنی کاروباری رووسیا – عێراق کە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی رووسیای فیدراڵ بەڕێوەچوو ئامادەبوو، وە لە کاتی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ بەڕێز یوری باریسۆڤ جێگری  سەرۆک وەزیرانی رووسیای فیدراڵ و سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی کاروباری ئابووری و بزنسی رووسیا و عێراق، هەردوو لایەن ڕێکەوتین بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیاو ئەنجومەنی کاروباری بازرگانی رووسیا ـ عێراق، هەروەها رێکخستنی دیداری بەردەوام لە نێوان هەردوو لاماندا. 

Continue Reading