فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە

حکومەتى هەرێمى کوردستان بە مەبەستى بنیاتنانى پردى پەیوەندى لەگەڵ کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى لە مانگى ئەیلولى ساڵى ٢٠٠٦ فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى دامەزراند. ئەمڕۆ فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بەشێکى گرنگى حکومەتى هەرێمى کوردستانە، کە ئەرک و بەرپرسیارێتیەکى زۆرى لە ئەستۆدایە. راستەوخۆ لەسەر میلاکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە. حکومەتى هەرێمى کوردستان ژمارەیەک نوسینگەى نوێنەرایەتى لە ووڵاتانى دەرەوەدا هەیە، کە راستەوخۆ لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەرکى پێدراوە بۆ پەرەپێدانى بەرژەوەندیەکانى هەرێمى کوردستان و گەلەکەى لەگەڵ کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى کار بکات، ئەمەش بەپێى یاسا کارپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان و دەستورى عێراقی فیدراڵە.

ئەرک و بەرپرسیارێتیە سەرەکیەکانى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە و خزمەتگوزارییەکانی ئەمانەى خوارەوە دەگرێتەوە:

  • پتەوکردنى پەیوەندیی دوولایەنە لەگەڵ کۆمەڵگه‌ى نێودەوڵەتى.
  • پتەوکردنى پەیوەندییە بازرگانى، وەبەرهێنان، گەشتیارى و دامەزراوەیى لەگەڵ دونیاى دەرەوە.
  • چاودێریکردنى نووسینگەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە.
  • هەماهەنگى لەگەڵ کونسوڵخانه‌كانی وڵاتانی بیانى لە هەرێمى کوردستان.
  • ڕێکخستنى سەردانە فەرمییەکانى شاندە بارزگانى و سیاسییەکانی بیانی بۆ هەرێمى کوردستان.
  • رێكخستن و پشتگیریکردنى ئەو چالاکییانەى دەبنە هۆى بەرەو پێشبردنى پێگەى هەرێم لە دەرەوە.
  • هەماهەنگى و ڕێکخستنى پەیوەندییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزارەتى دەرەوەى عێراق و باڵێوزخانەكانی ئه‌م وڵاته‌ لە دەرەوە.
  • هەماهەنگى و پشتگیریکردنى ئه‌و چالاکییانه‌ی كه‌‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ به‌هێزكردنی پێگەى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە.
  • هەماهەنگى لە نێوان دامەزراوەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و كومەڵگه‌ى نێودەوڵەتى.
  • پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى یاسایى و راستکردنەوەى بەڵگەنامەکان بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە دەرەوە.
  • پاراستن و پێشخستنى بەرژەوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و هاوڵاتیانى لە دەرەوە.
  • هاندان و بەرزکردنەوەى ئاستى پەیوەندییە سیاسى و ئابوورییەکانی هه‌رێم لەگەڵ کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتى، بە تایبەتى لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ لە ڕوانگەى پێشخستنی ئاشتى، سەقامگیریی سیاسی، پەرەپێدانى بازرگانی و به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش.
  • پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى کونسوڵگەرى و راوێژى یاسایى بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.
  • ئاسانکارى بۆ وەزارەتەکانى حکوومەتى هەڕێم و فەرمانبەرانى بۆ به‌شداریكردنیان لە كار و چالاکییەکانى کۆمەڵگه‌ى نێودەوڵەتى وه‌ك كۆنفڕانسه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ و چالاكییه‌كانی ئاژانسه‌كانی یۆئێن و…هتد.
  • کار دەکات بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى حكوومه‌تی هه‌رێم لەگەڵ نوێنەرانى کۆمەڵگه‌ى مەدەنى و دامەزراوە ئەکادیمییە نێودەوڵەتیەکان لە دەرەوە و ناوەوە

فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە بەپێى فەرمانى وەزارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە ١٤٣ کار و ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانى خۆى جێ بەجێ دەکات. هەروەها حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕێگاى ١٤ نوێنەرایەتى لە ووڵاتانى دەرەوە چالاکى پەیوەندیەکان لە سەرتاسەرى جیهان ئەنجام دەدات و دەکرێت لە ڕێگاى ئەم لینکە ناو و ناونیشانى نوێنەرایەتیەکانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە ببینرێت (https://dfr.gov.krd/p/p.aspx?p=40&l=12&s=020100&r=364):

ئامانجەکانی کابینەی نوێی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان

هاوبەشێکی بەهێز و متمانەپێکراوی جیهانی

پابەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی گەشەسەندوو و بەهێز، گرنگە بۆ سەقامگیریی درێژخایەنی هەرێم.
لە هەمانکاتدا، حکوومەت پەیوەندییەکی ئاشتیانە لەگەڵ دراوسێکانی دەکاتە کاری لە پێشینەی و کاردەکات بۆ ئەوەی لە سەرانسەری جیهان ڕێزمان لێ بگیرێت.

بەرژەوەندی و ڕێزگرتنی هاوبەش

پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز وگەشەسەندوو زۆر گرنگە بۆ سەقامگیرییەکی درێژخایەن لە ناوچەکەدا . هەروەها گرنگیشە بۆ ئەوەی نیشانی بدەین کە هەرێمی کوردستان رێزی لێ دەگیرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی وەک هاوبەشێکی نێودەوڵەتی گرنگ لە ڕووی بازرگانی، ئابووری و سەقامگیریی سەلماندووە. ئێمە لەم دواییانەدا لە بری نەتەوە و وڵاتە ئازادەکانی دنیا، شانماندایە بەر بارگرانییەکانی جەنگی دژ بە داعش. کوردستان بووەتە لانەیەکی لێبوردە لە ناوچەکە. ئێمە پێشوازیمان لە چەندین ملیۆن پەنابەر کرد کاتێک پێویستی زۆریان بە هاوکاریی بوو. ئێمە پێویستیمان بە پشتگیریی نێودەوڵەتییە تاکو ئەم لانە ئارامە بپارێزین .

کوردستان باوەشی بۆ جیاوازییە ڕەچەڵەکیی و نەتەوەیی و ئاینییەکان کراوەیە و هانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەدات. هەروەها کاردەکەین بۆ پاراستنی پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵ دراوسێکانمان و هاوپەیمانەکانمان، حکوومەت رێوشوێنی یاسایی تووند بۆ دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتانە دەگرێتەبەر.

بەهاکانمان

هەرێمی کوردستان شانازی دەکات بە پابەندبوونی درێژخایەنی بە دیموکراسی، پێکەوەژیانی ئاینیی و کەلتووریی و سەروەری یاسا کە وامان لێدەکات هاوبەشێکی یەکسان بین لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

ئێمە هاوپەیمانی و دۆستایەتییەکی بەهێزمان لەگەڵ وڵاتانی رۆژائاوا هەیە. بەڵگەش بۆ ئەمە، شکستهێنان بە داعش، هەماهەنگی ئەمنی فراوان و راهێنانی سەربازیی و پەیوەندی بازرگانییە بەهێزە زەبەلاحەکانن.

ئەمڕۆ، هاوپەیمانەکانمان چالاکانە یارمەتیمان دەدەن بۆ چاکسازیی و باشترکردنی ئاسایش و سێکتەرەکانی حکوومەت.

چاومان لە ئایندەیە

فراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییە بەهێزەکانمان کاری لەپێشینەی حکوومەتە.
لە دەرەوە، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان بەهێز دەکەین و دڵنیا دەبینەوە لەوەی کوردستان ناوەندی گفتوگۆی گرنگ دەبێت لە بارەی ئاسایش و بازرگانییەوە.

هەلومەرجی دروست بۆ وەبەرهێنەرە بیانییەکان دروست دەکەین تاکو بتوانن بێنە ناو کایەی وەبەرهێنان لە کوردستان.
لە کۆتاییدا ،بنیاتنانی کوردستانێکی پارێزراو و میواندۆست و کراوە بەڕووی جیهاند زۆر لە بەرژەوەندی هاوڕێ و هاوپەیمانەکانمانە ، بۆیە پێویستە پشتگیرییمان بکەن.