نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵ لە ساڵی ٢٠١٣ کراوەتەوە. بەڕێز ئاسۆ جەنگی تاڵەبانی تاوەکو کۆتای ساڵی ٢٠١٧ نوێنەری حکومەتی هەرێم بووە لە رووسیا. دوای کۆتای هاتنی کارکردنی ناوبراو، نوێنەرایەتی لە لایەن بەڕێز دانەر ئەبووبەکر وەک نوێنەری کاربەڕێکەری کار و بارەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بەڕێوە دەبردرێت. نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا و سەرجەم ئەو وەڵاتانەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانیان لێکراوەتەوە بە دەزگاێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەندرێنن، کە لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەرپەرشتی کاروبارەکانیان دەکرێت..