سەردانیکردنی بەڕێز باڵوێزی عێراقی فیدراڵ بۆ نوێنەرایەتی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا

سەردانیکردنی بەڕێز باڵوێزی عێراقی فیدراڵ بۆ نوێنەرایەتی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا

بەڕێز دکتۆر عبدالرحمان حمید باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە رووسیا سەردانی نوێنەرایەتی حوکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لە رووسیای فیدراڵ کرد بە بۆنەی کردنەوەی ئۆفیسی نوێی نوێنەرایەتی ھەرێمی کوردستان لە رووسیا.

کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بەڕێز دانەر ئەبوبەکر بە ناوی نوێنەرایەتی و حوکوومەتی هەرێمی کوردستان بەخێرهاتنی گەرمی جەنابیانی کرد، لە هەمان کاتدا ئەم جۆرە سەردانی و پەیوەندییانەی بە گرینگ و پێویست لە قەڵەم دا بۆ زیاتر لێکنزیکبوونەوەی باڵوێزخانەی عێراق و نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵ. سەردانی جەنابیان ھاوکات بوو لەگەڵ ساڵڕۆژی کیمیابارانی ھەڵبجەی شەھید، بەم بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمانمان بۆ قوربانیان و تەواوی گەلی کوردستان دووپات کردەوە. ١٦ ئادارمان بە ڕۆژێکی ڕەش بۆ گەلی کورد و ھەموو گەلانی عێراق لە قەڵەمدا.

هەمان کاتدا جەختمان لە پەیوەندی و پێکەوەکارکردنی بەردەوام لە نێوان باڵوێزخانەی عێراق لە رووسیا و نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا کردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *