قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێز میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبۆوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێز میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبۆوە

بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێز میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبۆوە. لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان کرد لەبارەی دوخی ئەمنی ناوچەکە و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ رێگریکردن لە زیندووبونەوەی رێکخراو و گروپە تیرۆریستییەکان لە عێراق و سوریا.

هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت کورد و هەموو پێکهاتەکان بەشداربن لە بونیادنانی سیستمی سیاسیی نوێی سوریادا و لە دەستوری نوێدا ماف و ئازادییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کلتورییەکانی هەموو پێکهاتەکان گەرەنتی بکرێت.

هەروەها گفتوگۆ کرا لەسەر چۆنییەتی پەرەپێدان بە وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی روسیا لە هەرێم لە بوارە جیاوازەکاندا، وەفدی روسیا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەردەوامبوون و کارکردنی زیاتری کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیان لە هەرێم و عێراق.