نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/23 خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، شاى شانشينى ئوردنيى هاشمى، له كۆشكى حوسهينييه له عه‌ممان، پێشوازى له به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه شازاده فه‌يسه‌ڵ بن حسێن و به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن و هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له پتهوكردنيان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌كانى عيراق و ناوچه‌كه‌يان باس كرد و خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵا پشتگيريى ئوردونى بۆ عێراق دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا داكۆكييان له پێويستيى پته‌وكردن و يه‌كخستنى هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تى و ههرێمييهكان له چوارچێوه‌ى ستراتيژێكى گشتگيردا بۆ شه‌ڕى دژى تيرۆر و توندڕه‌وى و كارى هاوبه‌ش بۆ پته‌وكردنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێزانينى بۆ ڕۆڵى شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م و شانشينى ئوردن له پشتگيريى به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به په‌يوه‌نديى مێژووييى هه‌ردوولا كرد، ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانيشى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌موو بواره‌كانى جێى بايه‌خى هاوبه‌شدا هاريكارى له‌گه‌ڵ ئوردن بكات و جه‌ختى له گرنگيى به‌ره‌وپێشبردن و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن، كرده‌وه.