کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵ بەڕێز دکتۆر دانەر ئەبوبەکر بەشداریکرد لە کۆبوونەوەی فراوان و کراوەی نێوان بەڕێز فوادحسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ بەڕێز یوری باریسۆڤ جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیای فیدراڵ وسەرپەرشتیاری ئەنجومەنی کاروباری ئابووری و بزنسی نێوان رووسیا و عێراق، کە بە مەبەستی پێکەوەکارکردنی زیاتر لە بوارەکانی وزە وپیشەسازی و گواستنەوە و کشتوکاڵ لە نێوان هەردوو وەڵاتدا. شایەنی باسە کۆبونەوە و دیداری نێوان هەردوو جێگری سەرۆک وەزیران بە شێوەیەکی داخراو، وە بە شێوەیەکی کراوەش بەڕێوەچوو. لە کۆبونەوە کراوەکەدا چەند لێکتێگەیشتنێک واژوکران لە لایەن هەردوو لایەنەوە، لەوانە لێکتێگەیشتنی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمیکوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز دارا جەلیل خەیات و بەڕێز ئەلیکساندە سێرگێڤێچ لارین سەرۆکی فەند و کۆمەڵەی سنورداری، بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی و پڕۆژەی وزە و گواستنەوە.
مانگ: ئاب 2021
دیدار و پێشوازیکردن لە شاندێکی پایە بڵندی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان لە نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان لە رووسیا
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری ۲٠۲۱.۸.۲٥ شاندێکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵبجە) سەردانی نوێنەرایەتی
پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و سێ ساڵەی ئەنفالی بادینان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانسی و سێ ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی پێشووی عێراق لە تاوانێكی تر و لە دوایین قۆناغی پڕۆسەی ئەنفالدا پاش بۆردومان و كیمیابارانكردنی
Load More