دیدار و پێشوازیکردن لە شاندێکی پایە بڵندی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان لە نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان لە رووسیا

دیدار و پێشوازیکردن لە شاندێکی پایە بڵندی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان لە نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان لە رووسیا

ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری ۲٠۲۱.۸.۲٥ ‎

شاندێکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵبجە) سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵیان کرد و لە لایەن نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بەڕێز د. دانەر ئەبوبەکر پێشوازیان لێکرا. لە سەرەتای دیدارەکەدا کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە رووسیای فیدراڵ بەخێرهاتنی شاندی ناوبراوی کرد بۆ ئۆفیسی نوێنەرایەتی و ، شاری مۆسکۆ، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆمەڵێک کارو چالاکی بازرگانی و ئابووری هاوبەشی نێوان عێراق و رووسیای فیدراڵ ماوەی دوو ڕۆژە گەیشتوونەتە رووسیا. شایەنی باسە شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری و بازرگانی و پەروەردەی عێراق کە بە سەرۆکایەتی ڕێزدار دکتۆر فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە رووسیان، وا بڕیارە تا ڕۆژی هەینی لەم وەڵاتەدا بمێننەوە، وا چاوەڕوان دەکرێت کۆمەڵێک لێکتێگەیشتن و کۆنتراکتی ئابووری و بازرگانی لە نێوان دەوڵەت و ژوورە بازرگانیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ رووسیای فیدراڵ واژوو بکرێن. لەو چوارچێوەیەدا هەردوو لایەنی نوێنەرایەتی و یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان گفتوگۆیان کرد لەسەر گرینگی بەشداری شاند و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە کۆڕ و کۆنفرانسە نێودەوڵەتیەکانی عێراق لەگەڵ جیهانی دەرەوە، هەروەها جەختیان لە بەردەوامی پەیوەندیەکانی نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵ و یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان کردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *