سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوا لێخۆشبوو پرۆفیسۆر دکتۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ دەکات

سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوا لێخۆشبوو پرۆفیسۆر دکتۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ دەکات

ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 8 ی ئابی 2021 پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری پرۆفیسۆر د. کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ سەرۆکی فیدراسیۆنی ناونەتەوەیی دیاسپۆرای کوردان ک ئەڵماتی، پایتەختی وڵاتی کازاخستان کۆچیدوایی کرد، ئەمە دەقەکەیە

بۆ بنەماڵەی پرۆفیسۆر د. کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێ

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر د.کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ سەرۆکی فیدراسیۆنی ناونەتەوەیی دیاسپۆرای کوردان ( FNDK ) م بيست. پرۆفیسۆر کنیاز کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و نووسەر و رووناکبیرێکی ناسراو بوو، خزمەتێکی زۆری بە کولتوور و زمان و ئەدەبی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و کەسوکار و هاوکارەکانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان08 ئاب 2021م

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *