رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوا لێخۆشبوو پرۆفیسۆر دکتۆر کنیاز ئیبراهیم سەرۆکی فدراسیۆنی نێونەتەوەی کوردانی سۆڤیەت کرد. ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بە داخەوە، گوێبیستی هەواڵی کۆچی دوای دکتۆر کنیاز بوو. پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خێزان و کەس و کار و دۆست و هاوڕێیانی دەکەم، هاوبەشی خەمی وانم. خوا لێخۆشبوو هەر لە بیرماندا دەمێنێتەوە.