نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵ پرسە و سەرەخۆشی رادەگەێنیت بۆ بنەماڵەی خوا لێخۆشبوو پرۆفیسۆر و ئەکادیمیسیۆن دکتۆر کنیاز ئیبراهیم.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ بەرواری ۸.۸.۲٠۲۱ کەسایەتی دیار و چالاکی کوردانی سۆڤیەتی پێشوو پرۆفیسۆر دکتۆر کنیاز ئیبراهیم سەرۆکی فدراسیۆنی نێونەتەوەی کوردانی سۆڤیەت بە نەخۆشی کۆچی دوایکرد.
دکتۆر کنیاز خزمەتێکی زۆری گەلی کورد و کوردستانی کرد لە قۆناخە جیاوازەکانی ژیانی خۆیدا، سەرەتای تەمەنی لاویەتی لە ئەرمینیا، دواتر لە کازاخستان، هەم لە بواری زانستی و هەمیش وەک چالاکوانی سیاسی و سەرۆکی فدراسیۆنی نێونەتەوەی کوردانی سۆڤیەت و رێکخراوی بەربانگ لە کازاخستان لە هەوڵی خزمەتکردنی بەردەوامدا بوو بە گەلی کورد.
لە خوای گەورە داواکارین خوا لێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبرو ئارامی بە کەسوکارو ھەموو لایەکمان ببەخشێت.
یادگاری و خزمەتە بە نرخەکانی خوالێخۆشبوو ھەر بە زیندووی لە دڵ و گیانماندا دەمێننەوە.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵ