بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئاکادیمیسیەنی کورد و سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو پڕۆفیسۆرکنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ مان پێگەییشت.پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ کەسایەتییەکی نیشتیمانپەرەوەری کوردی کازاخستان بوو کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بەهێزکردن و یەکخستنی دیاسپۆرای کورد لە وڵاتانی یەکێتیی سۆڤییەتی پێشوو هەبوو و، هەروەها لە بواری زانستی و ئەدەبیش خزمەتێکی زۆری کورد لەو وڵاتانەدا کردووە.سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری پڕۆفیسۆرکنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ و ئەندامانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤییەت و کوردانی دانیشتووی وڵاتی کازاخستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعونمەسعود بارزانی
٨ـی ئابی ۲٠۲۱