کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بەشداری دیداری واژووکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق و رووسیادا کرد.

کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بەشداری دیداری واژووکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق و رووسیادا کرد.

کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵ بەڕێز دکتۆر دانەر ئەبوبەکر بەشداریکرد لە کۆبوونەوەی فراوان و کراوەی نێوان بەڕێز فوادحسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ بەڕێز یوری باریسۆڤ جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیای فیدراڵ وسەرپەرشتیاری ئەنجومەنی کاروباری ئابووری و بزنسی نێوان رووسیا و عێراق، کە بە مەبەستی پێکەوەکارکردنی زیاتر لە بوارەکانی وزە وپیشەسازی و گواستنەوە و کشتوکاڵ لە نێوان هەردوو وەڵاتدا. 

شایەنی باسە کۆبونەوە و دیداری نێوان هەردوو جێگری سەرۆک وەزیران بە شێوەیەکی داخراو، وە بە شێوەیەکی کراوەش بەڕێوەچوو. لە کۆبونەوە کراوەکەدا چەند لێکتێگەیشتنێک واژوکران لە لایەن هەردوو لایەنەوە، لەوانە لێکتێگەیشتنی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمیکوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز دارا جەلیل خەیات و بەڕێز ئەلیکساندە سێرگێڤێچ لارین سەرۆکی فەند و کۆمەڵەی سنورداری، بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی و پڕۆژەی وزە و گواستنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *