نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فێدڕاڵ بە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوون بارزانی نەمر، وەک نەریتی ساڵانەی خەڵکی کوردستان کە سەردانی مەزاری نەمران دەکەن، بە چەپکە گوڵی ڕێز و خۆشەویستییەوە بەرەبەیانی ۱٤/۳/۲٠۲۲ سەردانی ئەو شوێنەمان کرد کە بارزانی نەمر لە ساڵی ۱۹٥٤_۱۹٥۸ لە مۆسکۆدا تێدا ژیابوو.