بە ناوی خۆم و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا پیرۆزبای جەژنی چوارشەممەی سۆر لە خوشک و برایانی کوردانی ئێزدی رووسیا و هەموو جیهان دەکەم. جەژنی چوارشەممەی سۆر یەکێکە لە جەژنە هەرە دێرینەکانی سەر زەمین کە دەگەڕێتەوە سەردەمی پەیدابوونی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا و بابلیەکانەوە. ئێوارەی ڕۆژی سێ شەم دەست دەکرێت بە ئامادەکارییەکانی جەژن و خەڵکی پەیتا پەیتا سەردانی لالشی پیرۆز دەکەن. ڕۆژی دواتر کە دەکاتە چوارشەممە دەست دەکەن بە پیرۆزبای کردن لە یەکتر و گۆڕینەوەی دیار و سەردانی خزم و کەس و کار و شوێنە پیرۆزەکان.
لە ئاینی ئێزدیی دا جەژنی چوارشەممەی سۆر بە مانای سەرەتای دروستبوونی گەردوون و پەیدابوونی لە سروشت دا دێت.
بەم بۆنەوە پیرۆزبای چوارشەممەی سۆر لە هەموو خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم و هیوای ڕۆژێکی تازە و ژیانێک خۆشگوزەرانیان بۆ دەخوازم.
دانەر ئەبوبەکر مستەفا
کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا