لە ڕێکەوتی ۷ کانوونی یەکەمی ۲٠۲۲ لە مۆزەخانەی رووسیای نەتەوەی موسیقا مەراسیمی تایبەت بە ساڵڕۆژی لە دایکبوونی هونەرمەندی ناوداری ئازربایجانی یەکێتی سۆڤیەت مورتەزا مێشەد رزە ئۆگڵی مەمێدۆڤ، ناسراو بە (بولبول) بەڕێوەچوو. مەراسیمەکە پێکهاتبوو لە کردنەوەی پێشەنگایەک کە زیاتر لە ۲٠٠ بابەتی جۆراوجۆر لە سەر ژیان و کارە هونەریەکانی هونەرمەندی ناوبراو تێدا نمایش کرابوون، هەروەها هەر بەم بۆنەیەوە کۆنسێرتێکی گۆرانی وتن لە بەرهەمەکانی هونەرمەندی رێکخرا. مەراسیمەکە بە گفتوگۆی کراوە لە (بۆفێ) نانخواردنی ئێوارەدا هەر لە مۆزەخانەی رووسیای نەتەوەی موسیقی کۆتای پێهات. شایەنی باسە هونەرمەندی بولبول باوکی باڵوێزی وەڵاتی ئازربایجانە لە رووسیا. لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە باڵوێزی وەڵاتانی بیانی لە مۆسکۆ و دیپلۆمات و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا و کەسایەتییە زانستی و هونەریەکانی مۆسکۆ و ئازربایجان بەشداریان تێدا کرد.