نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ڕۆژی ڕووسیا دەکات!

نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ڕۆژی ڕووسیا دەکات!

ئەمڕۆ ١٢ی حوزەیران، دانیشتوانی ڕووسیا ئاهەنگی یەکێک لە جەژنە سەرەکییەکان دەگێڕن – کە ڕۆژی ڕووسیایە.

ڕۆژی ڕووسیا پشووە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە هەوڵەکانیان لە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی وڵاتەکەی خۆیان دەبینەوە؛ وەک ناسراوە، ئەمە ڕۆژی یەکگرتوویی هەموو نەتەوەی ڕووسیایە و بیرهێنانەوە و بەرپرسیارێتی هاوبەشە بۆ ئێستا و داهاتووی نیشتمان. پێویستە هەموو ڕووسیاێک شانازی بە مێژووی وڵاتەکەی و دەستکەوتەکانی بکات و کار بۆ داهاتوو بکات.

بەناوی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق و بەناوی خۆمەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی ئەم جەژنە لە هەموو دانیشتوانی ڕووسیا دەکەم! هیوای خۆشگوزەرانی و سەرکەوتن بۆ ڕووسیا و دانیشتووانەکەی دەخوازم! با پەیوەندییەکانی ڕووسیا و کورد بە چڕی وەک خودی دەوڵەتی ڕووسیا گەشە بکەن!

نوێنەری کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا