حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان، له گەلەری هونەری مۆدێرن لە مۆسکۆ، بە یاوەری دکتۆر دانەر ئەبوبەکر نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی ڕووسیای فیدراك پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری بۆ شه‌ش هونه‌رمه‌ندی كوردی ڕووسیا كرده‌وه.
له پێشانگهكهدا ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردی ڕووسیا نمایشكرا، كه تایبه‌ت بوون به لایه‌نه‌كانی ژیان و كولتووری كورد له ڕووسیا.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی ڕووسی و به‌شێك له هاووڵاتیانی كوردی ڕووسیا له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پێشانگهكهدا ئاماده‌بوون.
له‌و میانه‌یه‌دا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان ستایشی هونه‌ر و خزمه‌تی هونه‌ریی هونه‌رمه‌ندانی كوردی ڕووسیای كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌شداری له پێشانگهكهدا كردبوو، ڕایگه‌یاند، ڕاسته كورد وه‌ك نه‌ته‌وه، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نییه، به‌ڵام هه‌موومان شانازی به هه‌بوونی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین، كه وه‌ك پشت و په‌نای خۆمان و ناسنامه‌ی كولتووری و فه‌رهه‌نگیمان ده‌یبنین.
هونه‌رمه‌نده به‌شداربووه‌كان داوایان كرد، له‌مه‌ودوا له هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنرێت، ئه‌وانیش به كار و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانیان به‌شداری له چالاكییه هونه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان به‌ڵێنی پێدان هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكات بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردی تاراوگه به گشتیی و هونه‌رمه‌ندانی كوردی ڕووسیای فیدڕاڵ به تایبه‌تی بتوانن به‌رهه‌م و چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان نمایش بكه‌ن.
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، دووپاتیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ماڵی هه‌موو كوردێكه و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانیش به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، هاوكار و پشتیوانی هونه‌رمه‌ندانی كورد بێت.