مۆسكۆ، دووشه‌ممه (16ـی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2023)
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری به ئاماده‌بوونی د. دانه‌ر مسته‌فا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕووسیای فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ڕووسیای كرد و له نزیكه‌وه به‌شی كوردی په‌یمانگه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا، شاندی باڵای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له “ئەلێکبێرۆڤ ئەلیکبێر کەڵابیکۆڤیچ” سەرۆکی ئەنیستیوتی ڕۆژهەڵاتناسی “کیڕیڵ ڤێرتیایێڤ”، سەرۆکی سێکتەری کوردناسیو “ڵانە مەجیدۆڤنە ڕەڤەندای فەدایی”، سەرۆکی سەنتەری کولتووری ڕۆژهەڵات لە پەیمانگای ناوبرا.
دواتر سەردانی کەسایەتی ئەکادیمی و ڕۆژهەڵاتناسی ناسراوی ڕووسیا و جیهان “ڤیتاڵی ناومیکین”، سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوە زانستییەکانی پەیمانگاکەی کرد‌و، بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و یەکێک لە تازەترین چاپکراوەکانی پەیمانگاکەی بەخشیە جەنابی وەزیر، لەدیدارەکەدا جێگری موفتی موسوڵمانانی ڕوسیا ئامادەبوو.
له دیدارەكەدا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی هه‌ر شاندێكی كوردی بۆ مۆسكۆ، ئه‌گه‌ر وێستگه‌یه‌كی سه‌ردانه‌كه په‌یمانگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسیی نه‌بێت، واته كه‌موكوڕییه‌ك له سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌بووه.
وتیشی: وه‌ك هه‌رێمی كوردستان به چاوی ڕێز و پێزانینه‌وه ده‌ڕوانینه خزمه‌تكردنی ئه‌رشیڤ و كولتوور و فه‌رهه‌نگ و مێژووی كورد و كوردستان له لایه‌ن ئه‌و په‌یمانگه‌یه‌وه و هه‌وڵه‌كانی بۆ ساغكردنه‌وه‌ی دۆكیۆمنێت و تۆماركردنی مێژووی فه‌رهه‌نگی و كولتووری كورد جێی شانازین و هه‌وڵەکانی كوردناسی ناودار لازاریڤ و کوردناسانی تری پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی بەرز دەنرخێنین کە خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به لایه‌نه جیاجیاكانی ژیانی كولتووری و فه‌رهه‌نگی و مێژوویی كورد کردووە.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی په‌یمانگه‌كه وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی باڵای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ڕایگه‌یاند، په‌یمانگه‌كه به شانازییه‌وه ئه‌مڕۆ میوانداری ئێوه‌ی كورد ده‌كات و ئێمه له ڕابردوودا پڕۆژه‌ی ناوازه‌مان له بواری فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیری و كولتووری كوردی ئه‌نجامداوه.
وتیشی: چاوه‌ڕوانیمان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، كه له پڕۆژه‌كانی داهاتووماندا بۆ خزمه‌تی ڕابردووی ئه‌ده‌ب و مێژوو و كولتووری كوردی هاوكارمان بن، به تایبه‌تی له بواری پشكنین و لێكۆڵینه‌وه شوێنه‌وارییه‌كاندا.
هه‌روه‌ها سوپاسی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان لە ڕوسیا كرد، له به‌رامبه‌ر بەیەکەوە کارکردن وهاوکاریەکانی بۆ بەشی کوردناسی و دروستکردنی کتێبخانەی ئەلێکترۆنی بۆ کۆکردنەوەی سەرچاوە لەسەر کورد وکوردستان نوسراوەکان.
له به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان به‌ڵێنی دا، له داهاتوودا هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ توێژه‌رانی په‌یمانگه‌كه بكرێت و هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكرێت بۆ پێشخستنی لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانی په‌یمانگه‌كه بەتایبەت لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەڵێنی پێدان لەچاپکردنی کتێب لەمەر کلتوور و فەرهەنگی کوردی هاوکاری پەیمانگاکە بێت و پرۆژەی هاوبەشی وەرگێڕانیش بۆ زمانی ڕوسی لە پێشینەی هاوکارییەکانی وەزارەت دەبن.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، شاندی باڵای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان هۆڵه‌كانی تایبه‌ت به به‌شی كوردی په‌یمانگه‌كه و سەنتەری کولتووری ڕۆژهەڵاتی به‌سه‌ر كرده‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ستافی به‌ڕێوبه‌ری به‌شه‌كه خواست، كه توانیویانه له ڕابردوودا خزمه‌تێكی به‌هادار پێشكه‌ش بكه‌ن.
شاندی وەزارەت سەردانی خانەی دەستنوسە کۆنەکان و هۆڵی پێشانگای بەردەوامی شێوەکاری کرد، بڕیاردرا تابلۆی هەندێک لەشێوەکارانی کوردستان بەدیاری بدرێنە ئەو .گەلەریە
لەکۆتایی سەردانەکەدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دیاری بەخشییە سەرۆک و ئەندامانی پەیمانگاکە، هەریەک لە ئازا حەسیب قەرەداغی و نامق هەورامی، ژمارەیەک کتێبی خۆیان بەخشیە پەیمانگاکە.