ڕۆژی نیشتمانی ڕووسیا پیرۆز بێت!

ڕۆژی نیشتمانی ڕووسیا پیرۆز بێت!

ڕۆژی نیشتمانی ڕووسیا، جەژنی خۆشەویستی و ڕێزگرتنە لە نیشتمان، ڕەمزی یەکێتیی نەتەوەییە. هەموو ئەو کەس و لایەنانە کۆدەکاتەوە و یەکیان دەخات کە شانازی بە دەسکەوتە مێژوویەکانی ڕابردووی وڵاتەکەیانەوە دەکەن و کار بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک و پێشکەوتنی زیاتری نیشتمانیان دەکەن. ڕووسیا بە ڕێگایەکی سەخت و قارەمانانەدا تێپەڕیوە تا گەیشتۆتە ئەم قۆناخەی ئێستا، لە ماوەی بوونی خۆیدا چەندین کۆسپ و تەگەرەی جۆراوجۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هەر ماوەتەوە و بەردەوامە لە گەشەکردن.
لەم جەژنەدا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا لە ناخی دڵەوە ئومێدی تەندروستیەکی باش و سەرفرازی و خۆشەویستی بۆ ڕوسییاییەکان دەخوازێت!