زانیارى دەربارەى ڤیزا

حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاسانکاری و ڕەزامەندی هاتنەژوورەوە (ڤیزا) بۆ ئەو کەسانە دابین دەکات کە تەنها سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن. وەرگرتنى ڤیزا بە مەبەستى گەشتکردن بۆ ناوچەکانى ترى عێراق لە ڕێگاى باڵیۆزخانەى عێراقەوە دابیندەکرێت.

هاوڵاتیانى هەڵگرى ڕەگەزنامە و پاسپۆرتى ئەم وەڵاتانەى کە ناویان لە خوارەوە هاتووە لە کاتى گەیشتنیان بۆ دەروازە سنوریەکانى هەرێمى کوردستان لە ڕێگاى فڕۆکەخانە یاخود ووشکانى ئەوا ڕێگەپێدانى هاتنە ژوورەوەیان پێ دەدرێت بۆ ماوەى ٣٠ ڕۆژ و پێویست ناکات داواکارى پێش وەختە پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنى ڤیزاى چوونە ژوورەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

رووسیای فیدراڵچینبەریتانیائەمریکا
ئەڵمانیائێرانتورکیاپۆرتوگاڵ
کەنەدائیماراتئیتالیاقەتەر
ئوسترالیائیستوانیاژاپۆنڕۆمانیا
نەمسافینلەنداکوەیتسلۆڤاکیا
بەلجیکافەڕەنسالاتیڤیاسلۆڤینیا
بەڕازیلئێرلەندالۆکسمبۆرگکۆریاى باشور
بوڵگاریایۆنانماڵتائیسپانیا
کڕواتیاهۆڵەندانیوزلەنداسوید
قوبرسهەنگاریانەرویچدانیمارک
کۆمارى چیکپۆڵەندا

هاوڵاتیان هەڵگرى ڕەگەزنامە و پاسپۆرتى ئەو ووڵاتانەى کە ناویان لە سەرەوە نەهاتووە و دەیانەوێت سەردانى هەرێمى کوردستان بکەن، دەبێت ڤیزەی پێشوەخت وەربگرن.