لە بەروای ۱/۲/۱۱/۲٠۲۲ دیداری مێری بە ناونیشانی عێراقێک بۆ هەمووان بەڕێووەچوو.

لە بەروای ۱/۲/۱۱/۲٠۲۲ دیداری مێری بە ناونیشانی عێراقێک بۆ هەمووان بەڕێووەچوو.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران و دیپلۆماتان و باڵوێزانی وەڵاتانی بیانی لەوانە رووسیا و ئەمریکا و یەکێتیئەورووپا و چەندین کونسوڵی تری وەڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان بەشدار بوون لە دیداری مێری ئەمساڵدا. بە هەمان شێوەنوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا و وەڵاتانی تری جیهان بەشدار بوون لەم دیدارەدا. 

لە ماوەی دوو ڕۆژی خۆیدا دیداری مێری زۆر گفتوگۆی کراوە و پرسیاری گرینگی ناو گۆرەپانی سیاسی عێرقی وروژاند.

هەر یەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ڕاشکاوانە باسیان لە باردۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە کرد، لە راستیداگەشبین بوون بە چارەسەر کردنی ئەم کێشانەی کە لە عێراقدا تاوەکو ئەمرۆ درێژبوونەتەوە و پێویستیان بە چارەسەر کردن هەیە.

باڵوێزی رووسیای فێدڕاڵ بەڕێز ئیلبروس کیریڵەڤیچ باسی لە سیاسەتی رووسیا کرد بۆ ناوچەکە و ئارەزووی وەڵاتەکەی بۆ کارکردن لەچوارچێوەی یاسا و قانوونەکان دووپات کردەوە بۆ کارکردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان. لە هەمان کاتدا هەڵوێستی وەڵاتەکەی سەبارەتبە هێرشەکانی ماوەی رابردووی سەر هەرێمی کوردستانی خستەروو کە لە لایەن دەوڵەتانی هاوسنوورە ئەنجام دران.

شایەنی باسە نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا د. دانەر ئەبوبەکر لە هەروو ڕۆژی دیداری مێریبەشداری کرد. لە چوارچێوەی دیداری مێری د. دانەر ئەبوبەکر زۆر چاوپێکەوتنی کورتی ئەنجام دا لەگەڵ کەسایەتی سیاسی وزانستیەکانی هەرێمی کوردستان و وەڵاتانی جیهان لە وانە جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک نێچیرڤان بارزانی، جەنابی باڵوێزیو کونسوڵی گشتی رووسیای فێدڕاڵ و کەسایەتییە سیاسی و دیپلۆماسیەکانی تری جیهان لە هەولێر و توێژەرانی زانستی بەشداربوو لەدیداری مێریدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *