ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (13/8/2023)، سەفین دزەیی بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازى لە ماکسیم رۆبن، کونسوڵى گشتى کۆمارى ڕوسیاى فیدرال لە هەرێمى کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنە سیاسییەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە هەرێم کراو تیشک خرایە سەر پرس و بابەتەکانی جێگای بایەخی هەردوولا.
کونسوڵى گشتى هیواى بەردەوامى و بەرەوپێش چوونى زیاترى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ڕوسیاى فیدرالى خواست بە تایبەت لە بوارەکانى ئابوورى و کەلتورى و زانستی.
لەلایەن خۆیەوە بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە ئاماژەى بە پەیوەندى دۆستانەى نێوان هەرێمى کوردستان و ڕوسیا کرد و هەروەها باسی پەیوەندى لە مێژینەى نێوان گەلى کورد و ڕوسى کرد بە تایبەت لە سەردەمى شۆڕشەکانى گەلى کوردستان و کە تاکو ئێستا پەیوەندییەکان چوونەتە قۆناغێکى پێشکەوتوو بە تایبەت سەردانەکانى گەورە بەرپرسانى ڕوسیا بۆ هەرێمى کوردستان نیشانەى گرنگى ئەو پەیوەندیانە دەردەخەن. لە کۆتایی دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە دوایین پێشهاتە سیاسیەکانى ناوچەکە و عێراق و پرسە ناوخۆییەکان.