مۆسكۆ، چوارشه‌ممه (18ـی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2023)
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری و بەئامادەبوونی د. دانەر مستەفا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لەڕوسیا، ئه‌مڕۆ له مۆسكۆ سه‌ردانی كڵێسه‌ی ئاشوورییان كرد.
كڵێسه‌كه تایبه‌ته به ئاشوورییه‌كانی نیشته‌جێی مۆسكۆ و له ساڵی 1998 كراوه‌ته‌وه و وێڕای سرووته ئایینییه‌كان چالاكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
شاندی باڵای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، له‌لایه‌ن قه‌شه‌ی كڵێسا، خۆر ئەسقف سامانۆ ئۆدشۆ،كه كریستیانێكی هه‌رێمی كوردستانه، پێشوازییان لێكرا.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌شێكی ئارام بۆ پێكه‌وه‌ژیانی سه‌رجه‌م پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ڕه‌خسێندراوه و پێكهاته‌كان ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان له گه‌شه‌ی هونه‌ر و كولتوور و ڕۆشنبیری هه‌یه.
وتیشی: وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان وه‌ك ئامانجێكی ستراتیژی كار بۆ قووڵتركردنه‌وه‌ی گیانی لێبوردن و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه ده‌كات.
ڕوونیشیكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان‌دا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌ر و كولتوور و ڕۆشنبیری پێكهاته‌كانی ئاشوور كلدان سریان، ئه‌رمه‌ن و توركمان كراوه‌ته‌وه و به چاوی بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانرێته بووژاندنه‌وه‌ی هونه‌ر و كولتوور و پێشخستنی كایه‌ی ڕۆشنبیری تایبه‌ت به خۆیان.
له به‌رامبه‌ردا، قه‌شه‌ی كڵێساكه، وێڕای به‌خێرهێنانی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و شاندی وه‌زاره‌ت، دڵخۆشی خۆی به ڕه‌وشی ئارام و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، سوپاسی هه‌ڵوێست و كۆششه‌كانی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی كرد بۆ بایه‌خدانی به فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری پێكهاته‌كان.