شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە کەمال خەلیل وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت، و د. محەمەد شوکری وەزیر و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، وە نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ د. دانەر مستەفا و ڕاوێژکارانی یاوەری شاندی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی حکومەتی ڕووسیا بۆ بەشداریکردنی کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سانتپترسبۆرگ گەیشتنە ڕووسیا.
لە میانی کۆڕبەندەکەدا بڕیارە شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ڕووسیا کۆببێتەوە بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و کورد و کوردستان.
کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سانتپترسبۆرگ (SPIEF) سەکۆیەکی جیهانییە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە سەرەکییەکانی ئابووری جیهانی و ژینگە، وە دامەزراندنی پەیوەندی هاوبەش، و ئاڵوگۆڕی باشترین گفتوگۆ و بەرەوپێشچوونی نزمە جیهانییەکان بە مەبەستی دڵنیابوون لە گەشەپێدانی بەردەوامی ئابووری. کۆڕبەندەکە لە پایتەختی کولتووری لە ٥ تا ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت، میوانەکانی ئەم ساڵی فۆرمەکە زیاتر دەبن لە ١٧ هەزار کەس لە ١٣٠ وڵات.