شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووری سانپترسبۆرگ

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووری سانپترسبۆرگ

لە ڕێکەوتی ٤/٦/٢٠٢٤ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێز کمال مەحەمەد وەزیری کارەبا و، وەزیری بە وەکالەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، و بەڕێز د. مەحەمەد شووکری بەرپرسی دەستەی وەبەرهێنان و شاندی یاوەریان بۆ بەشداری کردن لە کۆربەندی ئابووری سانپترسبۆرگ گەیشتنە ڕووسیا. لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا کە لە ٥ـ۸ حوزەیرانی ۲٠۲٤ بەڕێوەچوو شاندی ناوبراو نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا چەندین دیدار و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆکی هەرێمەکانی ڕووسیا ئەنجامدا لە ناویاندا هەرێمی ڤۆڵگدا بەڕێز گیۆرگی فیلیمۆنۆڤ و سەرۆکی هەرێمی تەتەرستان بەڕێز ڕۆستەم مینیخانۆڤ و کاربەدەستانی هەرێمی سانپتربۆرگ وەک خاوەن ماڵ، و هەروەها دیدار و چاوپێکەوتنی کورت لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی لیبڕالی ڕووسیا و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی دوومەی پەرلەمانی ڕووسیا بەڕێز لێۆنید سلوتسکی و کیڕیڵ دمیتریێڤ بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی نیمچە حکومی فەندی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیای فیدراڵ و شاند و باڵوێزخانەی ئێراق لە ڕووسیا و چەند کەسایەتی تری سیاسی و ئابووری کە بە گوێرەی زانیارییە بڵاو کراوەکانی کۆڕبەندەکە زیاتر لە ١٧ هەزار کەس لە ١٣٠ وڵاتی دنیا بەشداری ئەم کۆڕبەندەیان کردبوو.