“کتێبی یادەوەرییەکان” بەشداری کورد لە جەنگی مەزنی نیشتمانی (جەنگی دووەمی جیهانی) لە سەرکەوتنە هاوبەشەکە بەسەر نازییەکاندا لە فێستیڤاڵی کتێب لە گۆرەپانی سوور نمایشکرا

“کتێبی یادەوەرییەکان” بەشداری کورد لە جەنگی مەزنی نیشتمانی (جەنگی دووەمی جیهانی) لە سەرکەوتنە هاوبەشەکە بەسەر نازییەکاندا لە فێستیڤاڵی کتێب لە گۆرەپانی سوور نمایشکرا

لە ٦ ـ ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ناوجەرگەی پایتەختی ڕووسیا فێستیڤاڵی کتێبی “گۆرەپانی سوو” بەڕێوەچوو. لە میانی چالاکییەکەدا کە دەیان ناوەندی کتێب و دەزگای چاپەمەنی بە هەزاران کتێبی کۆن و نوێ بەشداریان تێدا کردبوو. سەردانیکەرانی فستیڤاڵ جگە لە کڕین و ئاشنابوون بە کتێبی نوێ، گوێبیستی چەندین وتار و کۆڕ و سمینار و پرێزنتەیشنی کتێبی ناوازە دەبوون.

لەم چوارچێوەیە دا لە ٧ی حوزەیران لە لاکتۆرییای “دیرۆکی نیشتمانی” ئارینا ئەسیلگوژین، یاریدەدەری نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا پەڕتووکی “کتێبی یادەوەرییەکان” بەشداری کورد لە سەرکەوتنی هاوبەشەکە بەسەر نازییەکاندا لە ١٩٤١-١٩٤٥ پێشکەش کرد. میوانان و ئامادەبووان تێگەیشتن کە قارەمانانی گەلی کورد چۆن بە گیانی دڵسۆزی بەرگریان لە وڵات دژ بە دوژمن کردووە و چ داستان و قارەمانیەتێکیان بە ئەنجام گەیاندووە و چارەنووسیان لە داهاتوودا بە کوێ گەیشتووە. دوابەدوای پرێزنتەیشنەکە، بەشداربووان پرسیاریان سەبارەت بە ڕۆڵی کورد لە شەڕی مەزنی نیشتمانی و مێژووی هاوچەرخی کورد و کوردستان و ڕەوەند و دیاسپۆرای کوردی لە ڕووسیا و وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو ورووژاند.

جێگای ئاماژە پێدانە ڕۆژانی ٦ و ٧ی حوزەیران، لە بەشی ناوەندی کتیبخانەی مێژوویی سەربازیی ڕووسیا کە بەشداربووێکی دیاری فستیڤاڵەکە بوو، سەردانیکەرانی فێستیڤاڵەکە دەیانتوانی زیاتر خۆیان بە “کتێبی یادەوەرییەکان” لەسەر ڕەفەی کراوەی هۆڵی وانەوتنەوەی ناوەندی ناوبراو ئاشنا بکەن. کتێبی یادەوەرییەکان سەرنجی زۆر کەس و بەشداربووی دیاری فستیڤاڵەکەی ڕاکێشا کە گەلی کورد وەک بەشێکی دانەبڕاو لە کۆمەڵگەی ڕووسیا وێنا دەکرد.