ڕێکەوتی ٤ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک لە ڕووسیا ڕۆژی یەکێتیی نەتەوەیی وەک جەژن بەرز ڕادەگیرێت. ئەم جەژنە لە ساڵی ٢٠٠٥ ڕاگەێندراوە، هەرچەندە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردووێکی دوور: کاتێک لە ساڵی ١٦١٢ هێزی نەتەوەیی ڕووسیا بە سەرۆکایەتی دیمیتری پۆژارسکی و کوزما مینین مۆسکۆیان لە دەستی داگیرکەرانی پۆڵەندی ڕزگار کرد. لە یادی ئەم ڕووداوەدا، و نموونەی قارەمانێتی و یەکگرتوویی هەموو گەلانی ڕووسیا دژ بە داگیرکەران، ڕۆژی یەکێتیی نەتەوەیی دامەزرا.
لەم ڕۆژە پڕشنگدارەدا نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە ڕووسیای فیدراڵ هیوای یەکڕیزی و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو گەلانی ڕووسیا دەخوازێت!