نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا فیدراڵ پیرۆزبایی ڕۆژی پاڕێزەرانی نیشتمانی لە خەڵکی ڕووسیا دەکات. لەم ڕۆژەدا هیوای خۆشگوزەرانی و سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازێت کە هێز و توانایان خستۆتەگەڕ بۆ خزمەتکردنی نیشتمانیان. تەمەنا دەکەین ئەو قارەمانیەتیی و بوێریی و ئیرادەیەی کە خەڵکی بۆ بەرگریکردن لە نیشتیمانەکەیان هەیانە، ببێتە نموونەیەک بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو شوێنیان بکەون و لە سەردەمی نوێشدا ڕێز لێگیراوبن.
