یەکەمین ڤستیڤاڵی نێودەوڵەتی فلیمی کوردی لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیای فیدراڵ بە وتاری بەخێرھاتن و سوپاسنامەی نوێنەرایەتی حوکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵ و بەشداری دیپلۆماتان و دەرھێنەر و ئەکتەرانی فلیمی کوردی و نوێنەرانی رێکخراوەکانی دیاسپۆرای کوردی لە رووسیا کرایەوە.
وتاری بەخێرهاتنی میوانان و سوپاسگوزاری رێکخەرانی ڤیستیڤاڵ لەلایەن بەڕێز دانەر ئەبوبەکرەوە
هاوڕێیانی ئەزیز،
رێگام پێ بدەن بە ناوی خۆم و نوێنەرایەتی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵ لە ناخی دڵمەوە بەخێرهاتنی ئێوەی بەڕێز بکەم لە کردنەوەی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فلیمی کوردی، کە یەکەمین جارە ئەم ساڵ لە پایتەختی رووسیای فیدراڵ بەڕێوەدەچێت. هیوادارم لە ماوەی نزیکی داهاتوودا ڤیستیڤاڵی فلیمی کوردی لە مۆسکۆ ستاتوی ساڵانەی خۆی وەربگرێت، و ژمارەی بەشداربوان و بینەران ساڵ بە ساڵ زیاتر ببن، ناوبانگی ڤیستیڤاڵەکە بڵاوترببێتەوە و، بەڕێوەچوونی ببێتە داب و نەریتێکی باو و بەشێک .لە تەواوکاری کلتوری ژیانی مۆسکۆ
کورد- نەتەوەیەکی دێرینە، خاوەنی کلتور و داب و نەریتێکی دۆڵمەندە، لە ماوەی مێژووی ژیان خۆیدا لەگەڵ زۆربەی نەتەوە و ئاینزاکان بە شێوەی هاوسێیەتی راستەقینە و ئاشتی پێکەوە ژیاون، لە چوارچێوەی ئەو شارەزاییە بە نرخەی ئاشتی و پێکەوە ژیانە، بەشێکی گرینگی ناسنامەی کوردی کە لێبوردەی و خۆشەویستی بۆ مرۆڤایەتییە دروستبووە. نمونەیەکی زیندوو ئەو بابەتە، دەتوانین ئەو فاکتە بخەینە روو، کە ژمارەیەکی زۆری گەلی کورد لەسەر بیروباوەڕ و ئاینی جیاوازن، قسە بە دیالێکت و زمانی جیاواز دەکەن. لە وەڵات و قارەی جیاوازیش دەژین، هەموو ئەوانە نەبوونە بەربەست بۆ ئەوەی خاوەنی یەک کلتوربن و بە روونی خۆیان بە شێوەیەکی ڕەنگاورەنگی گەشاوە نیشان بدەن. دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە بواری هونەری، ئەدەب، هۆنراوە و مۆسیقا تەواو بەناوبانگە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا. خۆشبەختانە، حەز و ئارەزووی زیاتری ناسین و کارکردن لەگەڵ کلتوری کوردی
لە وەڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکاش لە بەرزبوونەوە دایە
فلیم- وەک بنچینەو یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی هونەر، ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێرێت لە ڕەنگدانەوەی گۆرانکاری و پرۆسەی زیندووی لە هەموو کۆمەڵگایەکدا. هەر بەهۆکاری فلیمە، بینەران نزیکتر دەبنەوە لە نەخشەی رووداوەکانی چیرۆک و ڕۆمان لەگەڵ چارەنووسی پاڵاوانان، کە بە هەزاران کیلۆمەتر لەیەکەوە دوورن.
ئەمڕۆ کار و بەرهەمی دەرهێنەرانی کورد لە هەموو دنیا خواستراو پەسندە، نرخێکی گەورەی بۆ دادەندرێت، وە فلیمەکان دەبنە خاوەنی خەڵاتی لاورات و ڤیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکان. بابەتی فلیمەکان، وەک دیارە، سادەنین، بەشێکیان جەخت لە ژیانی سەختی گەلی کورد دەکەنەوە، وە هەندێک جاریش چارەنوسی تراژیدیای گەلی کورد نیشان دەدەن. هیوادارم بینەرانی ڤیستیڤاڵی فلیمی کوردی بچنە قوڵایی ئیش و بەرهەمی دەرهێنەرەکانمان، کەمێک زیاتر ئاشنابن بە کلتور و فەلسەفە و ژیانی گەلی کورد. باوەڕی تەواوم هەیە ئەم ڤیستیڤاڵە کاریگەرێکی باشی دەبێت بۆ پێشخستنی پەیوەندی کلتوری لە نێوان نەتەوەکەماندا، و خزمەتی زیاتر و پتەوتری هاوڕێیەتی و تێگەیشتنیش دێنێتە ئاراوە.
لە کۆتایدا رێگام بدەن سوپاس و دەستخۆشی لە رێکخەرانی ڤیستیڤاڵی فلیمی کوردی بکەم بۆ رێکخستنی ئەم ڤیستیڤاڵە گرینگ و مێژووییە، هەروەها هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەسەربردنی گفتوگۆیەکی کراوە و کاتێکی خۆش بۆ هەموو لایەک لە تەماشاکردنی فلیمەکان دەخوازم.