نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵ پرسە و سەرەخۆشی رادەگەێنیت بۆ بنەماڵەی خوا لێخۆشبوو پرۆفیسۆر و ئەکادیمیسیۆن دکتۆر کنیاز ئیبراهیم. بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ بەرواری ۸.۸.۲٠۲۱ کەسایەتی دیار و چالاکی کوردانی سۆڤیەتی پێشوو پرۆفیسۆر دکتۆر کنیاز ئیبراهیم سەرۆکی فدراسیۆنی نێونەتەوەی کوردانی سۆڤیەت بە نەخۆشی کۆچی دوایکرد. دکتۆر کنیاز خزمەتێکی زۆری گەلی کورد و کوردستانی کرد لە قۆناخە جیاوازەکانی ژیانی خۆیدا، سەرەتای تەمەنی لاویەتی لە ئەرمینیا، دواتر لە کازاخستان، هەم لە بواری زانستی و هەمیش وەک چالاکوانی سیاسی و سەرۆکی فدراسیۆنی نێونەتەوەی کوردانی سۆڤیەت و رێکخراوی بەربانگ لە کازاخستان لە هەوڵی خزمەتکردنی بەردەوامدا بوو بە گەلی کورد. لە خوای گەورە داواکارین خوا لێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبرو ئارامی بە کەسوکارو ھەموو لایەکمان ببەخشێت. یادگاری و خزمەتە بە نرخەکانی خوالێخۆشبوو ھەر بە زیندووی لە دڵ و گیانماندا دەمێننەوە. نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵ
هاوپۆل: Uncategorized
پهيامى ڕێزدار سهرۆك نێچيرڤان بارزانى له يادى كارهساتى شهنگالدا
له يادى پڕ بهئازارى حهوت ساڵهى كۆمهڵكوژيى شهنگال و دهوروبهريدا، به شكۆوه قوربانييانى خوشك و برايانى ئێزديمان بهبيردههێنينهوه و سهرى ڕێز و نهوازشيان بۆ دادهنوێنين.