کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بەشداری هەفتەی دیپلۆماسی کرد

کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بەشداری هەفتەی دیپلۆماسی کرد

هەفتەی دیپلۆماسی پڕۆژەیەکی ئۆنڵاین و فراوانی نوێنەرایەتی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسایە، کە بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەرجەم نوێنەرایەتیەکانی حوکوومەت لە دەرەوەی وەڵات رێکخرابوو. زنجیرەی نۆیەمی هەفتەی دیپلۆماسی لەگەڵ بەرێز دانەر ئەبوبەکر کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ بەڕێوەچوو. کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا لە بەرنامەی هەفتەی دیپلۆماسی باسی لە پرسە گرینگ و دیارەکانی نوێنەرایەتی و پەیوەندییە مێژووی و ئابووری و سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ رووسیای فیدراڵ کرد. هەفتەی دیپلۆماسی کە پڕۆژەیەکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بوو بە هاوبەشی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکان و سەرجەم نوێنەرایەتیەکانی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵاتانی دەرەوە بە شیوەی ئۆنڵاینی راستەوخۆ ئەنجام درا، زۆر بابەتی گرینگ و هەنووکەی تێدا خرانە بەرباس و گفتوگۆ کە هەمیشە پرسیار گەڵیکیان لای کوردستانیان دروستکردووە.

لەم دیدارە ئۆنلاینەی کاربەرێکەری نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا کە یەکێک بوو لە زۆر بینەرترین و کاریگەرترین دیداری ئۆنڵاینی هەفتەی دیپلۆماسی بۆ بینەران و بەشداربووان بە وردی ئاماژە بە کار و خزمەتی کەسی کاربەرێکەر لە پێش کاری نوێنەرایەتی خرانە بەر باس و گفتوگۆ، لە هەمان کاتدا کورتەێک لە مێژووی نوێنەرایەتی کوردستان لە رووسیا و کار و خزمەتەکانی ماوەی رابردوو پێشکەش بە بەشداربوان و بینەران کرا.

هەفتەی دیپلۆماسی

١٢ بۆ ١٨ی نیسانی ٢٠٢١

چالاکیەکەمان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە پێشکەش دەکرێت

زنجیرەی یەکەمی هەفتەی دیپلۆماسی بە بەرێز سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات.

لە ماوەی هەفتەی دیپلۆماسیدا بینەرانمان دەتوانن ڕاستەوخۆ لە فەیسبووک و ژووری زوومەوە بینەری لێدوانە یەک لەدوای یەکەکانی نوێنەرە بەڕێزەکانمان بن لە دەرەوەی هەرێم بە زمانی کوردی، هەر لێدوانێک دابەش دەبێت بەسەر دوو بەشدا، ٢٥ دەقەی یەکەم دەبێتە بەشی ڕاستەوخۆ لە زووم لایڤ وە لە هەمان کاتدا ڕاستەوخۆ لە لاپەڕەی فەیسبوکمانەوە بڵاو دەکرێتەوە، ٣٥ دەقەی دواتر لێدوانەکە لە ڕاستەوخۆ نامێنێت و بەردەوام دەبێت لە ژووری زووم کە تەرخان دەکرێت بۆ ئەو هاوڵاتیانەی پێشتر لە ڕێگەی ئەم لینکانەی خوارەوە خۆیان ناونوس کردووە.                                       

١٢ی نیسان، بەرێز سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە هەرێمی کوردستان، کاتژمێر ١٢:٣٠ی نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر:

https://zoom.us/webinar/register/WN_nqqkM81QQL-Np40m9QtFSQ

١٢ی نیسان، بەرێز بەیان سامی عبدالرحمن نوێنەر لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کاتژمێر ٥ی ئێوارە بە کاتی هەولێر :

https://zoom.us/webinar/register/WN_Csvt5yPWQfaRcVocuGiLbw

١٣ی نیسان، بەڕێز فەوزی قەدوری، نوێنەر لە سویسرا،١٢ی نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر:

https://zoom.us/webinar/register/WN__shKXNKpRHWIHjf-IN37oQ

١٣ی نیسان، بەڕێز کاروان جمال تاهیر، نوێنەر لە بەریتانیا، کاتژمێر ٤ی ئێوارە بە کاتی هەولێر:

https://zoom.us/webinar/register/WN_juhDC5fUS26RII05WTJNuA

١٤ی نیسان، بەڕێز سامان سۆرانی ڕاوێژکاری ڕامیاری لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی بە کاتی هەولێر:

https://zoom.us/webinar/register/WN_E2L_IQLYShif63w475zbHA

١٤ی نیسان، بەڕێز دلاوەر ئاژگەیی نوێنەر لە یەکێتی ئەوروپا، کاتژمێر ٤ی ئێوارە بە کاتی هەولێر: 

https://zoom.us/webinar/register/WN_uka-K0cpQl27yMJ2uFTsGA

١٥ی نیسان، بەرێز هەڵگورد سالەیی ڕاوێژکاری پرۆتۆکۆڵ و پەیوەندی دیپلۆماسی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر:

https://zoom.us/webinar/register/WN_4N_NpL8aQmm6s-BaNmSPfQ

١٦ی نیسان، بەڕێز زیاد ڕەئوف نوێنەر لە پۆڵەندا، کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی بە کاتی هەولێر:

https://zoom.us/webinar/register/WN_PKlJ1XlzT66nXksnk-_UKQ

١٧ی نیسان، بەرێز دانەر ابوبکر، کاربەرێکەر لە ڕوسیا، کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی بە کاتی هەولێر:

https://zoom.us/webinar/register/WN_ANERZ3FmTVSSnqngxAWQ8A

١٧ی نیسان، بەرێز نازم عمر، نوێنەر لە ئێران، کاتژمێر ١:٣٠ی نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر:

https://zoom.us/webinar/register/WN__ODAyHPlR9afQk7oMBVoMg

١٨ی نیسان، بەرێز سهام مامەند ڕاوێژکاری پێشکەوتوو لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی بە کاتی هەولێر:

https://zoom.us/webinar/register/WN_Ed417AHuTbShFzRU1ljPsA

١٨ی نیسان، بەرێز علی دۆڵەمەڕی، نوێنەر لە فەرەنسا، کاتژمێر ٤ی ئێوارە بە کاتی هەولێر: 

https://zoom.us/webinar/register/WN_B8jLvcwbQo-RN8D5FQ7Cyg

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *