پێشوازیکردن لە نیگارکێشی لاوی ناسراو بە (کوردانی سۆڤیەت) کاکە نۆریک کرد

پێشوازیکردن لە نیگارکێشی لاوی ناسراو بە (کوردانی سۆڤیەت) کاکە نۆریک کرد

کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی پێشوازی کرد لە بەڕێز کاکە نۆریکی نیگارکێش، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، لە کێبڕکێی (کاسی رووسیا) بۆ نیگارکێشانی لاوان، بە وێنەی کێشراوی مستەفا بارزانی نەمر، پلەی یەکەمی بەدەستھێنا. ئەمڕۆ، وێنەکەی کردە دیاری ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رووسیا. لە ھەمان کاتدا، نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رووسیا، سوپاسنامەی تایبەتی بەخشییە کاک نۆریک، بە بۆنەی سەرکەوتنی لەم پێشبڕکێیە و، کردنەوەی پێشەنگای تایبەت لە ڕۆژی یادکردنەوەی ٣٠ ساڵەی نەوای ئارام و بڕیاری ٦٨٨ لە بەرواری ٢١/٤/٢٠٢١ لە پەیمانگای رۆژھەڵاتناسی (زانستی ئەکادیمیای رووسیا)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *