بەشداریکردن لە کۆنفرانسی

بەشداریکردن لە کۆنفرانسی <رووسیای و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست: نەخشەی ستراتیژی هاوپەیمانیەتی>

بە بەشداری باڵوێزخانەی وەڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە رووسیا و ئەندام پەرلەمان و پسپۆر و سیاسەتمەدارانی بەشێک لە وەڵاتانی یەکێتی ئەورووپا، نوێنەرایەتی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی رێکخەرانی کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بە شێوەی ئۆنڵاین بەشداری کرد لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پراکتیکی لە ژێر ناونیشانی (رووسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست: نەخشەی ستراتیژی هاوپەیمانیەتی).                                                                                                                         

لە کۆنفرانسەکەدا زۆر بیر و رای جیاواز و گرینگ سەبارەت بە پرسە هەنووکەی و رابردووەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، لە هەمان کاتدا سیناریۆی جیاواز خرانە روو بۆ داهاتوو. کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حوکوومەت لە رووسیا بە راپۆرتێکی شیکاری باسی لە گرینگی ڕۆڵی کورد و کوردستان کرد هەر لە تێکشکاندنی دوژمنی مرۆڤایەتی و جیهان (رێکخراوی تیرۆرستی داعش) و پارێزگاریکردن لە ئەمن و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا. سەقامگیری و ئەمن و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراستی بەستەوە بە چارەسەرکردنی پرسی کورد بە شێوەیەکی یەکجارەکی، بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان. هەروەها  کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حوکوومەت لە رووسیا ئاماژەی بە گرینگی رۆڵی وەڵاتانی زلهێزی دنیا و ناوچەکە کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی. دواتر بە کورتی باسی پەیوندییە سیاسی و ئابووریەکانی هەرێمی کوردستان و رووسیای خستە روو لە سەردەمی کۆن  و ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان  و رووسیای فیدراڵ. بە هەمان شێوەی حەز و ئارەزووی هەرێمی کوردستان بۆ کارکردن لە رووی ئابووری و سیاسی و دابینکردنی ئاسایش لەگەڵ هەموو وەڵاتانی دنیا بە تایبەتی زلهێزەکان خستەروو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *