دیدار و گفتوگۆی کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا  لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێز دکتۆر فواد حسێن.

دیدار و گفتوگۆی کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێز دکتۆر فواد حسێن.

بەرێز دانەر ئەبووبەکر کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا لە کاتی سەردانی رێزدار دکتۆر فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ بۆ رووسیا سەردانی جەنابیان کرد بە مەبەستی بەخێرهاتن و گفتۆکردن لەسەر پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی هەردوو لایەنمان لەگەڵ رووسیای فیدراڵ. لە دیدارێکدا گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە پەیوەندییە میژوویەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی لەگەڵ رووسیای فیدراڵ. لە هەمان کاتدا هەردوو لا خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا بۆ ئەم دیدارە کە بەڕێز باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە رووسیا دکتۆر عبدالرحمان حمید بەشداربوو تێدا. کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا پەرتوکی (کورد لە سیاسەتی رووسیا)دا کە لە نوسینی شەخسی دانەر ئەبوبەکرە پێشکەش بە بەڕێزیان کرد، کە بووە جێگای خۆشحاڵی زۆری جەنابیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *