جینۆسایدی ئەنفال

جینۆسایدی ئەنفال

.ئەمڕۆ ٣١ تەمووز – ڕۆژێکی لە بیرنەکراوە لە مێژووی کوردستاندا

٣٨ ساڵ لەمەوبەر، لە بەرواری ١٩٨٣.٧.٣١ ڕژێمی سەدامی دیکتاتۆر، فەرمانی بە سوپای بەعسی روخاو کرد، بۆ گرتنی ھەزاران پیاو و مێرمنداڵی بێ گوناح و بێتاوان لە عەشیرەتی بارزانییەکان، کە بە زۆرە ملێ لە کۆمەڵگاکانی دیانە و قوشتە و بەحرکە لە کوردستان نیشتەجێکرابوون.

دواتر هەموو ئەو گیراوانە بەزیندووی لە بیابانەکانی باشووری عێراق، زیندەبەچاڵکران. قوربانییەکان پیاوانی تەمەن نێوان ١٠ تا ٧٠  ساڵیی دابوون.  

خۆشبەختانە ئەمڕۆ گەلی کورد لە پێشکەوتن و بوژانەوەی بەردەوام دایە، دیکتاتۆری جێبەجێکاری پرۆسەی ئەنفال، لەناوچوو، ئەمەش ھێما ونیشانەیەکی زیندوو و دیاری گەلی کوردمانە کە توانای لەناوبردن و رووبەرووبوونەوەی دوژمنان ھەیە. 

دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی کورد بەردەوامن لە پشتگیری و ھاوکاری کەس و کاری ئەنفال و قوربانیەکان، و بەردەوامیش دەبین لەسەر داواکاری مافی قوربانیەکان و قەرەبووکردنەوەیان لە لایەن دەوڵەتی ئێستای عێراقەوە. لە ھەمان کاتدا داوا لەکۆمەڵگای نێودەوڵەت دەکەین ئەنفال بە جینۆسایدی بناسێنێت.

بیرو ھۆش و، نزاو پاڕانەوەکانمان ھەمیشە روو لە کەس و کاری ئەنفال و قوربانیەکانە. 

دانەر ئەبوبەکر 

نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵ 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *