دیدار و سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لای بزنس ـ باڵوێز لە عێراق و مۆزەخانەی حکومی لە ژێر ناوی ئ.ڤ. شوسێڤە

دیدار و سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لای بزنس ـ باڵوێز لە عێراق و مۆزەخانەی حکومی لە ژێر ناوی ئ.ڤ. شوسێڤە

لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەندامی ئەنجومەنی گشتی کاروباری رووسیا و بزنس باڵوێز لە عێراق سەردانی ئۆفسی ناوبراومان کرد. دوای دیدار و گفتوگۆی چڕوپڕ و ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و پڕۆژەی هاوبەش و کاری وەبەرهێنان لە چەند سێکتەرێکی گرینگ لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ بزنس باڵوێزی رووسیا لە عێراق، کە لە کاتی سەردانی شاندی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووسیا بە یاوەری ڕێزدار دکتۆر فواد حسێن یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا لە بارەگای ئەنجومەنی وەزیرانی رووسیای فیدراڵ. بە مەبەستی بەدواداچوون و دەستکردن بە پراکتیکەکردنی ئیش و کارەکان، وا بڕیارە چەند پڕۆژە و کاری هاوبەش لەماوەیەکی نزیکدا رابگەێندرێن.

دواتر لەسەر داخوازی و یاوەری یاریدەدەرانی جەنابیان گەشتێکی بۆ کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵ بۆ مۆزەخانەی توێژینەوەی زانستی شوێنەوارناسی لە ژێر ناوی ئ.ڤ. شوسێڤە لە شاری مۆسکۆ ڕێکخرا بە مەبەستی نیشاندانی بەشێک لە توانا زانستی و ئیش و کار و خزمەتەکانیان لە بواری شوێنەوارناسی و زیاتر توندوتۆڵکردنی پەیوەندییە کلتوری و ئابووریەکانی نێوان هەردوو لامان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *