نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی سەردانی خانەی گلدانەوەی منداڵانی کرد

نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی سەردانی خانەی گلدانەوەی منداڵانی کرد

ئەمڕۆ، سێشەمە، بەرواری ۲۸/۱۲/۲٠۲۱ نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بەرێز د. دانەر ئەبوبەکر سەردانی ئەو منداڵانەی کرد کە خێزانەکانیان بە شێوەی نایاسای خاکی رووسیا یان بەکارهێناوە بۆ گەیشتن بە وەڵاتانی یەکێتی ئەورووپا. منداڵەکان، سوپاس بۆ خواو، پزیشک و چاودێرانی کۆمەڵایەتی ئەم خانەیە، زۆر باشن و تەندروست بوون.
نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی ۲٠۲۲ دیاری سەری ساڵی نوێ کە بریتی بوو لە شیرینی و خواردن و خواردنەوە تایبەت بە منداڵان لە جەژندا و، یاری منداڵانی پێشکەش بەو منداڵە کوردانە و تەواوی منداڵەکانی تری ئەو خانەیە کرد کە ژمارەیان نزیک ٤٠ منداڵ دەبێت، ئەمەش بووە خۆشحاڵی منداڵەکان و تەواوی کاربەدەستانی ئەو خانەیە.

شایەنی باسە، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەم خێزانەش دیپۆرت دەکرێنەوە.

بە پێویست و گرینگی دەزانین بە ناوی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فێدراڵ هەم سوپاسی کاربەدەستانی ئەم خانەیە بکەین کە خزمەتێکی بێ وێنەی ئەم منداڵانە دەکەن، هەمیش سوپاسی هەردوو برای بەڕێز و کوردپەروەری کوردانی ڕۆژئاوا لە شاری سانپترسبۆرگ د. مسعود و کاک مەحەمەد بکەین بۆ ماندووبوونیان و گرتنە ئەستۆی بەشێکی دیارییەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *