بە داوەتنامەیەکی فەرمی ‏‎جێگری پەرلەمانی کوردستان گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ‏‎

بە داوەتنامەیەکی فەرمی ‏‎جێگری پەرلەمانی کوردستان گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ‏‎

د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە داوەتنامەیەکی فەرمی، ڕۆژی یەکشەممە ۲۰۲۲/۲/۲۰ گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی رووسیای فیدڕاڵ و بڕیارە ڕۆژی دووشەممە بەشداری لە کۆڕبەندێکی ئەو وڵاتەدا بکات.

سەردانەکەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە داوەتنامەی فەرمی دامەزراوەی دیالۆگی (ڤاڵدایی)یە، کە ساڵانە دیدارێک لەبارەی پرسە جیهانییەکان بۆ شارەزا و ئەکادیمیست و کەسایەتییە سیاسییەکانی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەراست رێکدەخات.

‏‎بڕیارە لە پەراوێزی کۆڕبەندەکە دا جێگری سەرۆکی پەرلەمان چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسان و بەشداربووانی کۆڕبەندەکە ئەنجام بدات.

هەر لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ، بڕیارە بەڕێزیان سەردانی وەزارەتی دەرەوە و پەرلەمانی رووسیا (ئەنجومەنی فێدڕاڵی) بکات و تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی کوردستان و پەرلەمانی رووسیا بکات بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە رووی یاسادانان و ئاڵوگۆری زانیاری لە چوارچێوەی کاری پەرلەمانیدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *