لە بەرواری ۲٥ کانوونی دووەمی ۲٠۲۲ بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، جێنشینی ئەبوزەبی، کۆ بوونەوە و پەیوەندییەکانی نێوانیان لەسەر ئاستی هەمەلایەن تاوتوێ کرد. لەو سەردانەیدا بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە و شێخ عەبدوڵا بن زاید ئال نههیان، وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئیمارات دیداریان ئەنجام دا.
بەپێی راگەیەنراوە فەرمییەکان، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەكانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات، گفتوگۆ لهبارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکات، لەگەڵ دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگهڵ ئیمارات و پتەوکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگی و هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.