مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات

لە بەرواری ۲٥ کانوونی دووەمی ۲٠۲۲ بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، جێنشینی ئەبوزەبی، کۆ بوونەوە و پەیوەندییەکانی نێوانیان لەسەر ئاستی هەمەلایەن تاوتوێ کرد. لەو سەردانەیدا بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە و شێخ عەبدوڵا بن زاید ئال نه‌هیان، وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئیمارات دیداریان ئەنجام دا.

بەپێی راگەیەنراوە فەرمییەکان، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەكانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات، گفتوگۆ له‌بارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکات، لەگەڵ دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگه‌ڵ ئیمارات و پتەوکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگی و هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *