یادو خەباتی بارزانی نەمر هەر بە زیندووی دەمێنێتەوە

یادو خەباتی بارزانی نەمر هەر بە زیندووی دەمێنێتەوە

لە ۱ ئاداری هەموو ساڵێک یادی کۆچی دوای مستەفا بارزانی نەمر دەکرێتەوە، کە ناوێکی دیار و سەرکردەیەکی ھەمیشە زیندووە لە یادی ملیۆنان کورد و خەڵکانێکی زۆر لە دنیادا. بارزانی نەمر بۆتە سیمبولی ئازادی و نەبەردی و خەبات و بەرخودان لە پێناوی سەربەخۆی و مافی کوردان و کوردستانیان. ١ ی ئادار ڕۆژی مەتەمینییە بۆ گەلی کوردمان، لە ھەمان کاتدا ڕۆژی بەردەوامی و خزمەتی ئایدلۆژیا و خەباتی جەنابیانە بۆ کورد و کوردستان.
شایەنی باسە بارزانی نەمر لە ساڵی ۱۹٤۷ تاوەکو ساڵی ۱۹٥۸ لە ناو خاکی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوودا ژیاوە. دوای گەڕانەوەی لە مۆسکۆ بۆ کوردستان، لە ژێر سایە و خەباتی جەنابیان، بۆ یەکەمین جار ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان هێنرایە ناو کاییە سیاسی کوردی لە عێراقدا.

لە کاتی ئێستادا وەک ڕێزێک لەسەر دیواری ئەو باڵەخانەیەی بارزانی نەمر تێیدا ژیاوە لە مۆسکۆ، ناوچەی نۆڤەسڵابۆدسکایە، بە لۆحەێک لەسەر نوسراوە، سەرکردەی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد مستەفا بارزانی لەو باڵەخانەیەدا ژیاوە. ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر کە پێیدا تێپەڕ دەبن، دەیبینن، لە هەمان کاتدا ژمارەیەکی زۆر لە کوردان و کوردستانیان کە سەردانی رووسیا دەکەن، یەکێک لەو شوێنانەی بۆتە پێویستی لایان، سەردانیکردنی ئەم شوێنەیە. دواجار شاندی پەرلەمانی کوردستان کە سەردانی مۆسکۆیان کرد، سەردانی ئەو شوێنەیان کردوو وەک یەکێک لە شوێنە دانەبڕێندراوەکانی مێژووی کورد.

یاد و خەباتی هەر بە درەوشاوەی دەمێنێتەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *