نەورۆز و ساڵی ۲۷۲۲ لە هەموو لایەک پیرۆزبێت

نەورۆز و ساڵی ۲۷۲۲ لە هەموو لایەک پیرۆزبێت

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فێدڕاڵ لە ناخی دڵەوە پیرۆزبای ساڵی نوێی کوردی ۲۷۲۲ تان ئاراستە دەکات. نەورۆز بە گۆڕانی وەرزی سەرمای زستان بۆ بەهاری سەوز و شینای دەست پێدەکات.
هەر بۆیە دەخوازین دڵ و گیانی هەموو لایەکتان بە گەرم و گوڕی و خۆشی و شادییەکانی بەهار بگات، و ئاو هەوای خۆشی بەهاری کوردستان، کاتێکی خۆشتان پێ ببەخشێت و زیاتر هەوڵەکانتان بۆ بە دیهێنانی ئەمانجەکانتان بهێنێتە دی، و شادی و خۆشی بگاتە ماڵی هەموو لایەکتان.

کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فێدڕاڵ
د. دانەر ئەبوبەکر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *