لە نوێنەرایەتی حکومەت لە رووسیا ۲٤/٤/۱۹۷٤ بەرزراگیراو ئێوارە خوانێک بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ڕێکخرا

لە نوێنەرایەتی حکومەت لە رووسیا ۲٤/٤/۱۹۷٤ بەرزراگیراو ئێوارە خوانێک بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ڕێکخرا

لەگەڵ سەرجەم قوتابیانی کوردستانی لە شاری مۆسکۆ ساتێک وەستاین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی قوتابیانی بۆمبارانکردنی زانکۆی سلێمانی لە قەڵادزێ لە ساڵی ۲٤/٤/۱۹۷٤ .
۲٤/٤/۱۹۷٤ ٤۸ مین ساڵیادی بۆردومانی شاری قەڵادزییە، کە لەلایەن حکوومەتی بەعسی ڕووخاوەوە بە فڕۆکە زانکۆی سلێمانی لە قەڵادزێ بۆردومانکرا و دەیان کەس شەهید و بریندار بوون.

دواتر هەر لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا ئێوارە خوانێکی تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕێکخرا، کە تێدا سوپاسننامە و خەڵات لە لایەنی نوێنەرایەتی بەخشرایە بەڕێز قوتابی ڕێنوار خەلیل کە لە ئۆڵمپییادی پەرتوکخانەی سەرۆکایەتی ێلتسن ئەم ساڵ پلەی یەکەمین لەناو قوتابیانی وەڵاتانی بیانی بە دەستهێنا. هەروەها سوپاس و پێزانینی نوێنەرایەتی بەخشرایە بەڕێز قوتابی ئەحمەد فاروق لە پای هەموو ئەو هاوکاری و کارئاسانییانەی بە شەو ڕۆژ پێشکەشی قوتابیانی کوردستانی دەکات لە رووسیا.

دواتر هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر نەهرۆ و دکتۆر مەحەمەد و دکتۆر نیژیار و دکتۆر ئیسماعیل وەک نمونەی قوتابی سەرکەوتووی کوردستانی لە رووسیا کە توانیویانە لە پسپۆری خۆیان خزمەتی بەرچاو بکەن و تەنانەت لە نەخۆشخانە وەک پزیشک، و لە زانکۆکانی رووسیا وەک یاریدەدەری مامۆستا وانە بە قوتابیان بڵێنەوە.

لە کۆتای مەراسیمەکەدا تەواوی قوتابییەکان سوپاس و پێزانین و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەم دیدار و کۆبونەوە و مەراسییمە کە لە ئۆفیسی نوێنەرایەتی کوردستان لە رووسیا رێکخرا. ئێمەش بەناو خۆمان و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا دڵسۆزی خۆمان دووپاتکردەوە بۆ قوتابیەکانمان لە رووسیا و هیوای سەرکەوتوون و سەرفرازیمان بۆ خواستن.