نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فێدڕاڵ سەرکەوتنی ۹ ئایار پیرۆز دەکات 

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فێدڕاڵ سەرکەوتنی ۹ ئایار پیرۆز دەکات 

بەناوی خۆمان و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فێدڕاڵ پیرۆزبای لە هەموو گەلای سۆڤیەتی پێشوو و رووسیا وجەنگاوەرانی سەرکەوتووی دژ بە فاشیزم لە جەنگی دووەی جیهانی (جەنگی نیشتیمانی گەورە) 

دەکەین.  

ئاشکرایە، هاوڕێیەتی و لە پشتی یەکتر گرتنی هەموو نەتەوەکانی سۆڤیەتی پێشوو، هۆکاری سەرەکی سەرکەوتن بوو لە جەنگی دووەمیجیهانی بەسەر فاشیزمدا.

هەموو نەتەوەکانی سۆڤیەتی پێشوو، بەبێ جیاوازی نەتەوەیەتی، ڕۆڵێکی دیار و کاریگەری گەورەیان هەبوو لە پاراستنی نیشتیمانیان وسەرکەوتوون بەسەر فاشیزمدا. 

مارشاڵی یەکێتی سۆڤیەتی جاران ئیڤن بەگرەمین قارامەنیەتی سەربازە کوردەکانی لە شەڕی دووەمی جیهانی بەرزدەنرخێنێت، دەڵێت لە جەنگی گەورەی نیشتیماندا کوردەکان بە هەمانشێوەی نەتەوەکانی تری یەکێتی سۆڤیەت ڕۆڵێکی دیاریان گێرا. هەموو ئەو سەربازە کوردانەی شەنسی ئەوەمان بەرکەوت بە یەکەوە خەباتبکەن لە ڕیزەکانی پێشەوەی جەنگ، ئەرکە سەربازییەکانیان بە تەواوەتی و سەربەرزانە جێبەجێ دەکرد.

۹ ئایار ڕۆژێکی پیرۆزە لە ژیانی هەر یەک لە ئێمە.

ئەو ڕۆژە دڵخۆشی و قارەمەنیەتییە بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

بەناوی خۆمان و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیایفێدڕاڵ پیرۆزبای یادی ۷۷ ساڵەی سەرکەوتن لە جەنگی دووەم جیهانیبەسەر فاشزمدا دەکەین.

دانەر ئەبوبەکر
نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فێدڕاڵ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *