نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا هاوکاری گەیاندە خانەی منداڵپارێزان و جەژنەخوانێکی بۆ ئامادەکردن

نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا هاوکاری گەیاندە خانەی منداڵپارێزان و جەژنەخوانێکی بۆ ئامادەکردن

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز نیوەڕۆخوانێکی جەژنی بۆ تەواوی منداڵانی خانەی چاودێریکردنی منداڵان سازکرد کە ۷ منداڵی کوردستانی لە کاتی ئێستادا تێدا چاودێری دەکرێت، بەهۆی ئەوەی خێزانەکانیان بە شێوەی نایاسای بۆ گەیشتن بۆ وەڵاتانی ئەورووپا لە بێلارووسیاوە هەوڵی بەکارهێنانی خاکی رووسیایان داوە. هەر بەم بۆنەیەوە دیاری جەژن و کەل و پەلی منداڵان و شیرینی بەسەر منداڵەکانی خانەکەدا دابەشکرا. ئەو کارە خێرخوازی و مرۆییەی نوێنەرایەتی هەم بووە جێگای خۆشحاڵی منداڵەکان، هەمیش کاربەدەستانی خانەکە و خۆشمان کە هەر لەگەڵ دروستبوونی قەیرانی کۆچبەر و پەنابەرانی ماوەی رابردوو، نوێنەرایەتی بە زۆر شێوە و ڕێگای جیاواز هاوکاری مرۆی گەیاندۆتە پەنابەران.

نوێنەرایەتی حکومەتی بەرێمی کوردستان لە رووسیا