قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی روسیا لەعێراق کۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی روسیا لەعێراق کۆبوونەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢، بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە بەڕێز ئەلبروس کوتراشیف باڵیۆزی رووسیای فێدڕاڵ لە عێراق.

لەو دیدارەدا کە ئەلێگ ڤلادیمیروڤیچ لێڤین کونسوڵی گشتی رووسیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆکرا لەبارەی شێوازی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا سەرباری تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە بەتایبەت هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.