ئێوارەی رۆژی شەممە 30-07-2022 لە 39یەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان، رووفاتی 100 بارزانیی جینۆسایدکراو گەڕایەوە نیشتمان و رێوڕەسمێک بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، نوێنەر و کۆنسوڵی وڵاتانی بیانی، سەرۆک و سکرتێر و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە ناوخۆیی و بیانییەکان و کەسوکاری ئەنفال و جینۆسایدکراوان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31-07-2022 بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کەسوکاری قوربانییەکان، کونسوڵی وڵاتان و نوێنەری پێکهاتە ئایینییەکان، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی 100 رووفاتی ئەنفالکراوی بارزانییەکان بەڕێوەدەچێت”.