لە نێوان زانکۆی سۆران و زانکۆی کازانی فێدڕاڵی لێکتێگەیشتنێک واژووکرا

لە نێوان زانکۆی سۆران و زانکۆی کازانی فێدڕاڵی لێکتێگەیشتنێک واژووکرا

لە بەرواری ۲٥/۸/۲٠۲۲ شاندێکی زانکۆی سـۆران به سەرۆکایەتی دکتۆر شـێروان شـریف قڕتاس سـەرۆکی زانکۆی سـۆران و
، دکتۆر سیروان زەند یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و، دکتۆر کارمەند عبداللە راگری کۆلێژی ئاداب و دکتۆر جەمال ئیسماعیل راگری کۆلێژی ئەندازیاری سۆران گەیشتنە وەڵاتی رووسیا بە مەبەستی واژووکردنی لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ زانکۆی کازانی فێدڕاڵی.

لە زانکۆی کازانی فێدڕاڵی لە لایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کازان پێشوازیان لێکرا، دوای گەشتێکی زانستی بەناو زانکۆی کازانی فێدڕاڵی دا، لێکتێگەیشتنێک واژووکرا لە لایەن هەردوو زانکۆ بە مەبەستی بەیەکەوەکارکردنی هەردوو لایەن بە تایبەتی لە رووی ئاڵوگۆری زانستی و معریفی.
زانکۆی سۆران سوپاس و پێزانی خۆیان گەیاندە زانکۆی ناوبراو بۆ ئەو پێشوازییە گەرم و گوڕەی لە ماوەی گەشتەکەیان بۆ کازان لێیان کرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *